به‌پێی دوایین سه‌رژمێری ناوه‌ندی ئاماری ئێران، ئوستانی كوردستان به ٢٠٥٪ زۆرترین ڕێژه‌ی بێكاری له زستانی ١٤٠١ دا تۆمار كردووه و كرماشان به ١٥١٪ له ڕیزی دووهه‌م دایه و به‌وته‌ی كارناسانی ئابووری ڕێژه‌ی بێكاری له‌و ئاماره ده‌وڵه‌تیانه زۆر سه‌رتره.
ناوه‌ندی ئاماری ئێران نرخی بێكاری له زستانی ساڵی ڕابردوو ٩٧٪ ڕاگه‌یاندووه له حاڵێكدا كه له جه‌معیه‌تی ٦٤ ملیۆنی و ٦٩ هه‌زار كه‌سی كه توانای كاریان هه‌یه، ته‌نیا ٢٣ ملیۆن و ٤٣٦ هه‌زار كه‌سیان شاغڵن. ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه، كرێكارانی بێ حه‌قده‌ست، خوێندكاران و قوتابیان،كاروه‌رزان، سه‌ربازانی هێزی ئینتزامی و هه‌ر كه‌سێك كه له‌حه‌وتوو دا یه‌ك كاتژمێر كار بكات به شاغڵ ده‌زانێت. هه‌روه‌ها ٤٤٪ی ئه‌و كه‌سانه‌ی شاغڵن كاره‌كه‌یان پاره‌وه‌خته و داهاتیشیان نیوه‌ی كرێكارانی ته‌واو شاغڵه. جێگای ئاماژه‌یه كه وه‌كوو ده‌وره‌كانی پێشوو نرخی بێكاری ژنان نزیك به دوو هێنده‌ی پیاوانه و ١٥٧٪ی ئه‌و ژنانه كه به‌وته‌ی ناوه‌ندی ئاماری ئێران وه‌كوو چالاكی ئابووری ناو ده‌برێن له ئه‌سڵ دا بێكارن.