رۆژی سێشه‌ممه ١٧ی خاكه‌ڵێوه، وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٧ هه‌زار و ٤٣٠ هاووڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون كه ١٧٤ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌م جۆره ئاماری قۆربانیانی كۆرۆنا له ئێران ده‌گاته ٦٣ هه‌زار و ٥٠٦ كه‌س.
به وته‌ی وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم ئه‌مه مه‌ترسیدارترین پیكی كۆرۆنایه و یه‌كسه‌د شار له‌وانه شاری تاران له هێڵی سووری رێزبه‌ندی مه‌ترسیدارترین شاره‌كانی ئێرانن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌ت هێچ هه‌نگاوێكی جیدی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و دابین كردنی واكسێن و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان هه‌ڵنه‌گرتووه.