کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تۆماركرانی بەرزترین ڕێژەی بێکاری و کەمترین ڕێژەی دامەزراندن لە کرماشان و ئیلام

تۆماركرانی بەرزترین ڕێژەی بێکاری و کەمترین ڕێژەی دامەزراندن لە کرماشان

به‌ پێی ناوه‌ندی ئاماری كۆماری ئیسلامی، لە نێوان ئۆستانه‌كانی ئێراندا کرماشان بەرزترین ڕێژەی بێکاری و ئیلام کەمترین ڕێژەی دامەزراندنی هەیە و پێوه‌ره‌كانی پێشكه‌وتوویی له‌و دوو ئۆستانه‌ له‌ ئاستێكی زۆر نزمدایه‌.

بەپێی ڕاپورتی ناوەندی ئاماری ڕژیم، لە ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاویدا، ئۆستانی کرماشان پاش ئۆستانی “هۆرمۆزگان”، بە رێژەی له‌سه‌دا ١٤.٩، بەرزترین رێژەی بێکاری لە ئێراندا هەیە. هه‌روه‌ها ئۆستانی ئیلام پاش ئۆستانه‌كانی “سیستان و به‌لووچستان” و ” كوهگیلویه‌ و بۆیه‌رئه‌حمه‌د”، بە ڕێژەی له‌سه‌دا ٣١.٦، كه‌مترین ڕێژه‌ی دامه‌زراندنی هەیە. هه‌ر به‌ پێی ئاماری ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان، ئۆستانه‌كانی ئیلام و كرماشان له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئۆستانه‌كانی ئێرانن كه ‌سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی نه‌وت و گاز و مه‌عده‌نیان هه‌یه‌ و له‌ بواری كشتووكاڵیدا له‌ به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ره‌كی پێداویستییه‌كانی خۆراكن له‌ ئێراندا، به‌ڵام زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و دوو ئۆستانه‌ له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.