هه‌ندێك جار لێره‌و له‌وێ ده‌خوێنینه‌وه كه ژنێك ئازاری جنسیی و جه‌سته‌یی دراوه؛ ئه‌سیدیان پێدا كردووه؛ ژنێك خۆی سووتاندووه یا خۆی كوشتوه‌و ته‌نانه‌ت ژنانێك له‌لایه‌ن كه‌سووكاری خۆی وه‌ك؛ هاوسه‌ره‌كه‌ی؛ براكه‌ی؛ باوكی و ته‌نانه‌ت كه‌سووكاری دووری كووژراوه.
سته‌م و سه‌پاندنی بێ مافی به‌سه‌ر ژنان نشانه‌ی سیستمی سیاسی گه‌نیو و دواكهتوانهیهكه كه له‌سه‌ر ئه‌ساسی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی؛ چینایه‌تی؛ زمانی و نه‌ته‌وه‌یی؛ ئایینی و عه‌قیده‌تی بوونیاد نراوه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌د ساڵی ڕابردوودا و به سه‌نعه‌تی بوونی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان؛ چوونهسهروهوهی ئاستی شارنشینی؛ په‌ره‌سه‌ندنی مه‌دره‌سه و دانشگاكان؛ په‌ره‌سه‌ندنی كاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ؛ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و په‌یوه‌ندییه‌كان؛ پێكهاتنی دامه‌زراوه سێنفی؛ فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌كان و به تایبه‌ت به‌شداری به‌ربڵاوی ژنان له كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی؛ ژنان كه‌م و زۆر و له‌ته‌واوی دونیادا توانیویانه وه‌ك نیوه‌ی خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا له مه‌یدانه‌كانی كار و ژیان به‌شداری چالاكانه؛ به‌رچاو و كاریگه‌ریان هه‌بێت.
پێشره‌فت و وه‌دیهاتنی مافی به‌رابه‌ری ژن و پیاو له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كدا كارێكیساده وساكار نه‌بووه و هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌كانی به‌رین و درێژخایه‌ن؛ له‌گه‌ڵ سه‌ختی و تووندوتیژییه‌كی زۆر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كان؛ ئامرازی ئایینی و ئاخوونده‌كان و كێشیشهكان؛ فه‌رهه‌نگ و كۆمه‌ڵگای پیاو سالار و فه‌رهه‌نگ و بیری دواكه‌وتووانه به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵی ده‌رگیر بووه.
به درێژایی دوو قه‌رنی ڕابردوو و به تایبه‌ت له ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا؛ شێوه ی شاره‌كان و تا حه‌دێك ئاواییه‌كان ئاوا گۆڕاوه و میلیۆنها و میلیاردها كه‌س له ژنان وه‌ها له كار و باری كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌شدارن كه ئیتر بێ به‌شداری ژنان زنجیره‌ی كار و ژیان له ته‌واوی شاره‌كان نه ته‌نیا راده‌وه‌ستێ به‌ڵكو ژیان و به‌ڕێوه بردنی كار و باری كۆمه‌ڵگا بێ به‌شداری به‌رچاوی ژنان شایانی وێنا كردن نییه.
ژنان ئاوا پێشكهوتنێكیان له ته‌واوی مه‌یدانه‌كاندا هه‌یه و له ئاوا تواناییه‌ك و داهێنانێك به‌هره‌مه‌ندن كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویانه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ؛ خوێندن و هه‌ڵسووڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی؛ فه‌رهه‌نگی؛ هونه‌ری و ئابووریدا؛ ڕواڵه‌تی شار و كۆمه‌ڵگا ئینسانی‌تر و به‌رابه‌رتر بكه‌ن.
له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا به چالاك بوونی ئینتێرنێت و ڕاگهیانه گشتییه‌كان؛ ژنان مه‌جالێكی زۆرتریان بۆ ره‌خسا كه بێ سانسۆری ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی؛ بێ ئیزن وه‌رگرتن له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه و كه‌سووكار؛ ئه‌وجۆره‌ی كه خۆیان ده‌یانهه‌وێ و مه‌یلیان هه‌یه ؛ خواست و ئاره‌زووه‌كانیان بێننه كایه‌وه.
دونیای كۆن له‌گه‌ڵ به‌رابه‌ری و عه‌داڵه‌ت سه‌ری شه‌ڕ و ئاشتی ههڵنهگرییهكی قووڵ و درێژخایه‌نی هه‌یه. فه‌رهه‌نگ و كۆمه‌ڵگای پیاو سالار؛ ده‌زگای دین و مه‌زهه‌ب؛ كۆمه‌ڵی به‌ربڵاوی ئاخوونده‌كان و مه‌لاكان هه‌ر رۆژ و هه‌ر ساعه‌ت دژی ژنان بهههڵخڕاندنی پیاوان به تووتدوتیژی دژی ژنانهوهسهرقاڵن. فه‌رهه‌نكی ڕوو به له‌ناوچوون و ئاڵووگۆڕ هه‌ڵنه‌گری سه‌ده‌كانی پێشتر كه تووانایی گونجاندنی خۆی له‌گه‌ڵ زهروورییاتی سه‌رده‌می نوێ و به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئازادی و به‌رابه‌ری نییه؛ حكوومه‌ته‌كانی دواكه‌وتوو و مه‌زهه‌بی له به‌رامبه‌ر ژنانی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب و ئازادیخواز خۆڕاگری ده‌كه‌ن و به ته‌بلیغ و په‌ره‌پێدانی تووندوتیژی له دژی ژنان خه‌ریكن. خه‌بات بۆ به‌رابه‌ری له نێوان ژن و پیاو؛ خواستی ڕاگرتن و به‌رگرتن له تووندوتیژی دژی ژنان ته‌نیا ئه‌ركی ژنانی خۆڕاگر و ئازادیخواز نییه و ئه‌وه ژنانه‌ی كه تووندوتیژی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت؛ خوشكان و دایكان؛ كچان و هاوسه‌رانی ئێمه‌ن و وه‌زیفه‌ی هه‌ر ئینسانێكی شه‌ریف و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب و ئازادیخوازه كه له مافی به‌رابه‌ری ژن و پیاو له كۆتایی هێنانی دهسبهجێیئهم تووندوتیژییه و به تاوانكاری و جه‌نایه‌ت و تووندوتیژی له دژی ژنان پشتیوانی بكه‌ن.
ئه‌م به‌ربه‌رییه‌ت و تووندوتیژییه كۆسپی سه‌ر رێگهیپێشكهوتن و به‌شداری زۆرتری ژنان له كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه،به هیچ ئاستێك له تووندوتیژی و جه‌نایه‌ت دژی ژنان، كۆمه‌ڵگا ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ده‌كانی تاریك و بێ مافی ت ژنان .
ژنانی كوردستان لێهاتوویی و تواناییه‌كانی سه‌رسوورهێنه‌ری خۆیان له ته‌واوی مه‌یدانه‌كانی سیاسی؛ موباره‌زاتی؛ فه‌رهه‌نگی؛ خوێندن؛ هوونه‌ری؛ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری نیشان داوه و دواكه‌وتووانی مه‌حه‌لی؛ حكوومه‌ته داگیركه‌ره‌كان و جه‌ریاناتی دواكه‌وتوو؛ توانایی و حه‌زفی ژنان و بێده‌نگ كردنی ئه‌وانیان نابێت.
به‌رابه‌ری ژن و پیاو و نه‌بوونی تووندوتیژی دژی ژنان له بنه‌ماڵه‌كان و كۆمه‌ڵگا؛ یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی سه‌ره‌كی و دیاریكه‌ری میزانی سڵامه‌تی و بوونی كه‌رامه‌تی ئینسانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كه.
ئه‌ركی خێرایتهواوی ئینسانه‌كان و دامه‌زراوه سیاسی؛ كۆمه‌ڵایه‌تی و فهرههنگییهكانه كه به ته‌واوی توانایی خۆیان بۆ پێكهێنانی به‌رابه‌ری ژن و پیاو هه‌وڵ بده‌ن و به یهكگرتووترین و به‌هێزترین ده‌نگ؛ تووندوتیژی دژی ژنان مه‌حكووم بكه‌ن و كارێك بكه‌ن؛ هیچ دواكهتوویهكی ده‌مار گرژ و تووندره‌و نه‌توانێت له تووندوتیژی و بێ ماف كردنی ژنان به ئاسانی؛ بدوێ.