ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، به‌رپرسانی علووم پزیشكی كوردستان ڕایانگه‌یاند: خه‌ڵك هۆشدارییه ده‌رمانییه‌كان به جیددی بگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئاستی ئێران ٥٠٠ كه‌س و له ئاستی كوردستان ٩ كه‌سی تووش بوو به نه‌خۆشی “قارچی ڕه‌ش” تۆمار كراوه و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه دایه.
له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه هاتووه: دانیشتووانی پارێزگای كوردستان ئاگادری خراپی باڕوودۆخه‌كه بن و له هاتووچۆی غه‌یره زه‌روور خۆبپارێزن و گه‌ر نخۆشی تووش بوو به كۆرۆنایان له ماه‌وه هه‌یه ڕێكاره ده‌رمانییه‌كان به چڕی بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی تووش بووانی كۆرۆنا زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ر تووش بوونیان به نه‌خۆشی “قارچی ڕه‌ش” هه‌یه. شایانی باسه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به قه‌ده‌غه‌ی هاوه‌رده‌كردنی واكسێنی كۆرۆنا و نه‌گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی قه‌ره‌نتینه، هه‌روه‌ها دابین نه‌كردنی پێداویستییه‌كانی خۆراك و ده‌رمان بۆ خه‌ڵك، زۆرترین ڕێژه‌ی قۆربانیانی له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا تۆمار كردووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به‌رپرسانی ڕژیم به‌رده‌وام له‌سه‌ر سیاسه‌ته شكست خواردووه‌كانیان پێداگری ده‌كه‌ن و گیانی هاووڵاتییان كه‌مترین بایه‌خێكی نییه به‌لایانه‌وه.