به‌پێی ئاماره‌كان، ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ ساڵانه ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٢٠ هه‌زار كه‌س له ئێران و ده‌یان هه‌زار كه‌س كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.
“عه‌لیڕه‌زا زالی” سه‌رۆكی زانكۆی زانیاری پزشکی تاران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی گوڵان ڕایگه‌یاند: “ساڵانه پێنج بۆ هه‌شت هه‌زار كه‌س له ئێران به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ تووشی مه‌رگی مه‌غزی ده‌بن و له ساڵی ١٤٠١ یه‌ك ملیۆن و ١٥٠ هه‌زار ڕووداوی هاتووچۆ له ئێران تۆمار كراوه كه به‌هۆیه‌وه ١٩ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنمایه‌كان و به‌رهه‌م هێنانی ئۆتۆمبێلی ناستاندارد سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕووداوی هاتووچۆوه له ئێران.