له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر له ٣٠٦ منداڵی شاری ئیلام به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كی نامۆ له ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره خه‌وێندراون و هه‌تا ئێستا هۆكاری تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه نه‌زانراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسی زانكۆ زانستی پزیشكی شاری ئیلام ڕایگه‌یاندووه سه‌ره‌ڕای ده‌ركه‌وتنی وایرۆسی بوونی ئه‌و نه‌خۆشیه و په‌ككه‌وتنی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌كانی ئه‌و منداڵانه و خه‌واندنی زۆربه‌یان له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره به‌ڵام هه‌تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی تووشبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه نه‌زانراوه و پزیشكانی ئه‌و شاره خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و بابه‌تن. شایانی باسه به‌هۆی كردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان و ڕه‌چاو نه‌كردنی لایه‌نی ته‌ندرووستی ئه‌و منداڵانه له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتر له ٣٦٠ منداڵ گیرۆده‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی درووست بوونی نیگه‌رانی له نێو بنه‌ماڵه‌ی منداڵانی شاری ئیلام.