زانکۆی پزیشکی ئوستانی سنە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان چوار نەخۆشی تووشبووی وەبا لە ژێر چاودێریدان و بەوەش کۆی ژمارەی تووشبوانی ئەو ئوستانە بۆ ١٣ کەس بەرز بوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تا ئێستا ١٣ كهس لە شارەکانی مەریوان، سنە، سەقز، بانە و کامیاران بەهۆی تووشبوون یان گومان لە تووشبوونیان بە نەخۆشی وەبا لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارانەدا لەژێرچاودێری پزیشکیدان. جێگای ئاماژەیە چەند حاڵەتێکی دیکە بە تووشبوون بەو نەخۆشیە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێری باشووری کوردستانیش تۆمارکراوە و پسپۆڕانی تەندروستیش ڕایدەگەیەنن پێویستە هاوڵاتیان زیاتر گرنگی بە پاکوخاوینی بدەن.