پارێزه‌ری “ساسان چه‌مه‌ن ئارا” هونه‌رمه‌ند و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: ئه‌و چالاكه مده‌نیه له زیندان دا تووشی نه‌خۆشی پسۆریازیس بووه.
پێشتریش پارێزه‌ری “موسته‌فا ئال ئه‌حمه‌د” ده‌رهێهنه‌ری سینما و به‌ندكراوی سیاسی، باسی له تووشبوونی ناوبراو به نه‌خۆشی پسۆریازیس كردبوو. ئێستا پارێزه‌ری ساسان چه‌مه‌ن ئارا ئه‌و پرسیاره‌ی كردووه كه بۆچی ژماره‌یكی زۆر له به‌ندكراوانی سیاسی پاش ئازادی تووشی نه‌خۆشی پسۆریازیس یان خودئیمه‌نی ده‌بن؟ ناوبراو داوای له به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی كردووه تاكوو وڵامی نیگه‌رانییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بده‌نه‌وه. شایانی باسه كه له ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین ڕاپۆرت له سه‌ر مه‌رگی گوماناوی به‌ندكراوانی سیاسی بڵاو كرابوو.