“ئارش سادقی”، چالاکی مافی مرۆڤ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە لە تووییتێری خۆیدا، ڕاگەیاندووە کە “خه‌دیجه مێهدی پوور” سەرەڕای تووشبوون بە وایرۆسی کۆرۆنا، لە کەمترین ئیمكاناتی پزیشکی بێبەش کراوە.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “خه‌دیجه مێهدی پوور” باری ته‌ندرووستی باش نییه و له دۆخێكی خراپ‌دا له به‌ندی گشتی ژنانی زیندانی ئیلام له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی تاوانه‌كانی دیكه ڕاگیراوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به پێی یاسا ده‌بوا ناوبراو له به‌ندی زیندانیانی سیاسی ڕاگیرابێت. ئەو زیندانییە سیاسییە لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بێڕێزی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و بێڕێزی بە ڕێبەر” تۆمەتبار و بە ٢٠ مانگ زیندان مەحکووم کراوه.