به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، بەندکراوی سیاسیی “سوهەیلا حیجاب”، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان تووشی کۆرۆنا بووه و به‌رپرسانی زیندان له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بۆ ئه‌و به‌ندكراوه خۆده‌بوێرن.
بە پێی ئه‌و هه‌واڵه، جگە لە “سوهەیلا حیجاب” ١٣ به‌ندكراوی دیکە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان تووشی کۆرۆنا بوون. لە هەمان کاتدا دەرمانخانەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان بە هۆی ئەوەی پزیشكی نییە، داخراوە و هیچ خزمەتگوزارێکی ده‌رمانی و تەندروستی پێشکەشی بەندکراوان ناکرێت.