به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌رمانی ئۆستانی كوردستان، تا ئێستا ٣١ کەس بە هۆى نه‌خۆشی “كه‌ڕووی ڕه‌ش” لە سنە به‌سته‌ری كراون و ١٦ كه‌سیان له ژێر چاودێری پزیشكی دان.
به پێی ئاماره‌كانی زانكۆی زانستی پزیشكی كوردستان، لەو ٣١ کەسە ١٦ کەسیان لە نەخۆشخانە له ژێرچاودێری دان و ٤ کەسیشیان گیانیان لە دەست داوە. هه‌روه‌ها ٢ کەسیش بە هۆى ناجێگیر بوونی باری ته‌ندرووستیان، نێردراون بۆ تاران. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌رمانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌و نه‌خۆشیه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌باته سه‌ره‌وه هه‌رچه‌ند ئەم نەخۆشییە واگیر نییە و لە کەسێکەوە ناگوازرێتەوە بۆ کەسێکى تر. به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ته‌ندرووستی هاووڵاتییان و دۆخی خراپی كۆرۆنا له ئێران باروودۆخه‌كه‌ی زۆر هه‌ستیار كردووه‌ته‌وه.