ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژمارەی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان ٣٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووه و نزیکەی یەک لەسەر سێی تووشبووەکانیش چاکبوونەتەوە و ١٣ هه‌زار و ٦٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا ٣٨٢ هه‌زار و ٢٧ كه‌س لە جیهاندا تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون كه له‌م ژماره‌یه ٩٥ هه‌زار و ٨٢٦ كه‌س چاکبوونەتەوە و ١٣ هه‌زار و ٦٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئیتالیا تۆمار كراوه کە ژمارەیان دەگاتە ٥٣ هه‌زار و ٥٧٨ کەس و لە دوای ئیتالیاش ئەمریکا لە پلەی دووەم دێت کە ٢٦ هه‌زار و ٣٣٣ به‌م ویرووسه گیرۆده بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردووش‌دا، تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا و ئۆرووپا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و بە هەزاران کەسی دیکە تووشی ئه‌م ویرووسه بوون.