کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تووشبونی زیاتر له‌ ٣٠٠ هه‌زار كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ ئاستی جیهان

تووشبونی زیاتر له‌ ٣٠٠ هه‌زار كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ ئاستی جیهان1

تووشبونی زیاتر له‌ ٣٠٠ هه‌زار كه‌س به‌ كۆرۆنا له‌ ئاستی جیهان1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژمارەی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان ٣٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووه‌ و نزیکەی یەک لەسەر سێی تووشبووەکانیش چاکبوونەتەوە و ١٣ هه‌زار و ٦٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تاوەکو ئێستا ٣٨٢ هه‌زار و ٢٧ كه‌س لە جیهاندا تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون كه‌ له‌م ژماره‌یه‌ ٩٥ هه‌زار و ٨٢٦ كه‌س چاکبوونەتەوە و ١٣ هه‌زار و ٦٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئیتالیا تۆمار كراوه‌ کە ژمارەیان دەگاتە ٥٣ هه‌زار و ٥٧٨ کەس و لە دوای ئیتالیاش ئەمریکا لە پلەی دووەم دێت کە ٢٦ هه‌زار و ٣٣٣ به‌م ویرووسه‌ گیرۆده‌ بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردووشدا، تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا و ئۆرووپا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و بە هەزاران کەسی دیکە تووشی ئه‌م ویرووسه‌ بوون.