کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

توندبوونه‌وه‌ی گوشار و سه‌ركوت،  نیشانه‌ی لاوازبوونی ڕژیم

photo 2019 08 21 11 34 27

photo 2019 08 21 11 34 27

لهماوهی چهند مانگی ڕابردوودا، بهدوای چوونهسهرهوهی ناكۆكییهكانی نێوان ئهمریكا و كۆماری ئیسلامی و گهڕانهوهی دووبارهی گهمارۆ ئابوورییهكانی ئهمریكا، بێكاری و ههژاری بهشێوهیهكی بهربڵاوتر پهرهی سهندووه‌. پانتای قهیرانی ئابوورییهك كهكۆماری ئیسلامی بهسهر خهڵكی دا سهپاندووهبهجۆرێكهكهتهنانهت كاربهدهستانی ڕژیمیشی تووشی سهر لێ شێواوی و نیگهرانی كردووه‌. دهست تێوهردانی نیزامی لهناوچهكهو مانۆڕی فریوكارانهی ڕژیم و شانۆی دزینی كهشتی و هات و هاواری تهبلیغاتی سهبارهت بهمهترسیی دوژمنی دهرهكی و ههموو ئهوانهنه توانیوێتیفرۆش و ههناردهی نهوت بهرز كاتهوهو نهتوانیویشێتی بیرۆڕای گشتیی خهڵكی ئێران سهبارهت بهكێشهو گرفتهكانی ژیانی واقعییان بهلاڕێ دا بهرێ. لهوهها باروودۆخێكدا ههركام لهباڵهكانی ڕژیم ههوڵ دهدهن پهروهندهی گهندهڵی ماڵی و ئهخلاقی لایهنی بهرامبهر ئاشكرا بكهن و ڕۆڵی خۆیان لهخۆڵقاندنی ئهم قهیرانهبهشێوهیهكی فریوكارانهلهخهڵك بشارنهوه‌. بهڵام بێ خهبهر لهوهیكهههر ئهم كردهوهیهش دهبێتههۆی پهرهسهندنی زیاتری تووڕهیی و بێزاریی خهڵكی ههژار و ستهم لێكراو لهڕژیمی گهندهڵ و جهنایهتكاری كۆماری ئیسلامی.

ئاخۆندێكی جهنایهتكار وهكمحهممهد یهزدیكهخۆی چهندین ساڵ سهرۆكی دهزگای قهزایی ڕژیم بووه و لهئهنجامی هیچ كردهوهیهكی دژهمرۆیی دهریغی نهكردووه‌‌، ئێستا پهروهندهی ماڵی ئاخۆندێكی جهنایهتكاری هاوتای خۆی، واته‌ “سادق لاریجانیئاشكرا كردووه‌. لهلایهكی دیكهوه‌ “عهلی رهبیعی، وتهبێژی دهوڵهتی ڕووحانی كهخۆی زهمانێك یهكێكلهئهشكهنجهدهرانی گهورهی كۆماری ئیسلامی بووه، ڕۆژی دووشهممه٢٨ی مانگی گهلاوێژ لهكۆنفرانسێكی ڕۆژنامهوانی، لهوڵامی پرسیارێكدا سهبارهت بهپهروهندهسازیی ساختهو تیرۆری زانایانی ههستهیی، كهلهماوهی ڕابردوودا لێیان ئاشكرا بووهو بووهتهبهرگێكی ڕسوایی دیكهی ڕژیم، وتوویهتی كهئهم دادگاییه‌‌ لهدهورهی دهوڵهتی ڕووحانی دا بهڕێوهنهچووهو دانی بهوهداناوهكهدهستبهسهر كراوان بێ تاوان بوون و له‌ “مازیار ئیبراهیمیدڵنهوایی و لێبۆردنی خواستووه‌. مازیار یهكێك بوولهو ههزاران قوربانییهی باندی مافیای ڕژیم كه  بۆ ماوهی سێ ساڵ بۆ وهرگرتنی ئیعترافی زۆرهملی و كهڵك وهرگرتنی تهبلیغاتی، لهژێر سهخت ترین ئهشكهنجهكان دا بووه‌. لهڕاستیدا، كردهوهی وهها نامرۆفانهو جینایهتكارانهلهڕێبهر و كاربهدهستانی ههر دوو  باڵهكانی ڕژیم دهوهشێتهوهو ههر كامیان لهم جینایهتانهدا دهستییان بووهو وهك یهك تاوانبارن. بهڵام ڕژیمێك كهبۆ مانهوهی خۆی، دهست لههیچ جهنایهتێك ناپارێزێت، دوایین ساتهكانی تهمهنی بهسهر دهبات و هێوای بهمانهوهنهماوه‌.

لهئێستادا، كاربهدهستانی ڕژیمكهپێیان وایهبهم شێوهیهدهتوانن بۆ چهند ساتێكی تر، درێژهبهتهمهنی نهنگینیان بدهن، شهپۆلێكی نوێیان لهگوشار و ههڕهشهو سهركوت لهكۆمهڵگادا وهڕێخستووه‌. ئهم شهپۆلهنوێیهلهمانگی ڕهشهممهی ساڵی ڕابردووهبههاتنهسهركاری قاتڵێكی جهنایهتكار وهكئیبراهیم ڕهئیسیسهرۆكی دهزگای قهزایی ڕژیم دهستیپێكرد. بهپێی ڕاپۆرتی ناوهندهكانی مافی مرۆڤ، لهماوهی یهك مانگی ڕابردوودا ٣٨ كهس لهزیندانهكانی ڕژیم ئێعدام كراون و ئهوهش لهماوهی بیست مانگی ڕابردوودا وێنهی نهبووه‌. لهم ماوهیهدا ژمارهیهكی بهرچاو لهههڵسووڕاوانی سیاسی دهستبهسهر كراون و لهدادگا فهرمایشییهكاندا، بهبێ بوونی هیچ بهڵگهیهك، بهزیندان و تهنانهت ئێعدامیش مهحكووم كراون. دهركردنی ئهم حوكمانهلهچاو تۆمهتهكانیان تهنانهت بهپێوهری یاسا دژهمرۆییهكانی كۆماری ئیسلامیش،سهنگینخهمڵێنداراون،  بهڵام  ڕژیم بۆ وهڕێ خستنی فهزایهكی پڕ لهترس و تۆقاندن و بهخهیاڵی خۆیان بۆ دامركاندنی ههستی خهباتكاریی جهماوهری خهڵك لهكۆمهڵگادا، پێویستی بهم كردهوهیهههیه‌.

دهستبهسهر كردنی ههڵسووڕاوانی كرێكاری بهتۆمهتی دیفاع لهمافهكانی خۆیان و هاو چینهكانیان، یان بهتۆمهتی بهشداربوون لهڕێوڕهسمی ئهوهڵی مانگی مهی و سهپاندنی زیندانی درێژماوه، دهستبهسهر كردنی ههڵسووڕاوانی سیاسیی دوو تابعیهتی بهتۆمهتی سیخوڕی و ههموو ئهمانهههوڵهكانی ڕژیم لهم دهورهیهدا بوون. چهسباندنیتۆمهتی بێ بنهمایداڕشتنی پلان و پڕۆژهی نفووزی فهرههنگیبۆئهرهس ئهمیریكهلهم دوایانهدا گهڕابووهئێران، تهنیا بهتۆمهتی ڕهت كردنهوهی داواكاریی دهزگای سیخوڕی ڕژیم بۆ هاوكاری كردنییان لهوڵاتی ئینگلیس، حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی بهسهردا سهپێندراوه‌‌. دهستبهسهر كردن و سهپاندنی حوكمی ٥٥ ساڵ زیندان بۆ سێ چالاكی مافی ژنان بهتۆمهتیبهد حیجابی، مهحكووم كردنیفهرهاد مهیسهمیپزیشكی نهیاری حیجابی زۆرهملی، به٦ ساڵ زیندان بهتۆمهتی بێ بنهمای ئهمنییهتی، دهركردنی حوكمی ٨ ساڵ زیندان بۆسینا عۆمرانچالاكی خوێندكاری بهتۆمهتی بهشداری لهناڕهزایهتییهكانی بهفرانباری ساڵی ٩٦، دهركردنی ١٨ مانگ زیندان بۆئهسغهر ئهمیرزادگانموعهلیمی خهباتكار، بهتۆمهتیتهوهین بهخامنهیی“. حۆكمی داماوانهی شهللاق  و ٨ مانگ زیندان بۆمحهممهد عهلی فهلاحهت پیشه، بهڕێوهبهری كانوونی سێنفیی مۆعهلیمانی تارانبهتۆمهتی بهشداری لهكۆبوونهوهی موعهلیمان لهڕۆژی موعهلیم، دهستبهسهر كردنی دهیان ههڵسووڕاوی سیاسی لهشارهكانی كوردستان بهتۆمهتی هاوكاری لهگهڵ حیزبهنهیارهكانی ڕژیم و بیلاتهكلیف ڕاگرتنیان و دهیان مهوردی دیكه، كردهوهی دژهمرۆیی و داماوانهی ڕژیم لهم دهورهیهدان. لهڕاستیدا، ئهم ههوڵ و تهقهلایانهی ڕژیم دهرخهری سهرلێشاوی و نیگهرانیی قووڵی كۆماری ئیسلامیلهپهرهسهندنی ناڕهزایهتی و ئاخێزی جهماوهریی خهڵكی وهگیان هاتوویه‌.

ڕۆژی ههینی ٢٥ مانگی گهلاوێژ،جاوید ڕهحمان، ههواڵنێری تایبهتی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ كار وباری ئێرانسهبارهت بهپێشێلكردنی مافی مرۆڤ لهلایهن كۆماری ئیسلامییهوه، ڕاپۆرتێكی بڵاو كردهوه‌. لهبهشێك لهم ڕاپۆرتهدا نموونهگهلێك لهپێشێلكردنی مافی مرۆف لهوانهكۆشتنی كۆڵبهران لهناوچهكانی كوردستان و سیستان و بهلووچستان و ئێعدامی منداڵان لهلایهن ڕژیم ئاشكرا كراوه‌.

لهڕاستیدا، تهنیا ڕێگای ڕێگری كردن لهم ڕژیمهدژهمروییهلهئهنجامی وهها جهنایهت گهلێك، پهرهسهندنی ناڕهزایهتیی و بزووتنهی موتالباتی كرێكاران و توێژهچهوساوهكانی دیكهی كۆمهڵگایه‌. پێویستهڕۆژانهلهشهقام و كۆڵان و شوێنی كار بههاوئاههنگی و ڕێكخراوبوون، پێش لهههر چهشنهدهستدرێژی و پهلاماری سهركوتگهرانی ئهمنییهتی و پۆلیسی بگیرێت و وڵامی بهجێییان پێبدرێتهوه‌. بهدڵنیاییهوه، جهنایهتكارانی ڕژیم لهبهرامبهر ئیرادهی جهماوهری خهڵكی كرێكار و زهحمهتكێش، داماو و بێ دهسهڵاتن.