له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانیی كرێكاردا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئامانجی ترساندن و تۆقاندنی كۆمه‌ڵگا، ده‌ستی داوه‌ته ئێعدام و زیندان و سه‌ركوتی زیاتر، تا به خه‌یاڵی خۆی به‌و كرده‌وه جهنایهتكارانهیهی بتوانێ به‌ربه ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، دژبه هه‌ژاری و برسیه‌تی و دژبه نیزامه گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی، بگرێ. ڕژیم به‌و ئامانجهیهوه، له‌م دوایانه‌دا، بێجگه له وه‌ڕێخستنی شه‌پۆلێكی دیكه له ئێعدامه‌كان، ژماره‌یه‌كی زیاتری له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و چالاكانی باقیی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و حوكمی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون. له‌وانه، به‌دوای ئێعدامی مسته‌فا سه‌لیمی له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، شایان سهعیدپووریشی له زیندانی سه‌قز ئێعدام كرد. هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا، ٨ كه‌سی دیكه‌ی له به‌ندكراوان، به‌ناوه‌كانی، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵاپوور، واحد فه‌یزی، ڕامیار موخلیس، سه‌عید محه‌ممه‌دپوور، سینا محه‌ممه‌دی و عه‌دنان میرهكیی، له زیندانی سنه بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان، ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سیی كردوون.
بێجگه‌له ئێعدامی وه‌حشیانه، ڕژیم ده‌ستی داوه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ركردن و بانگ كردنی دووباره‌ی به‌ندكراوان و چالاكان. له درێژه‌ی ئه‌م سهركوتگهریهدا، ڕۆژی ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، بێدادگای ڕژیم، ناهید خوداجوو، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری خانه‌نشینكراوی، بۆ تێپه‌ڕ كردنی ٦ ساڵ زیندان بانگ كرد. ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ڕژیم ته‌نانه‌ت به بێ ڕه‌چاو كردنی پڕۆسه‌ی درۆیینی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی ئیسلامی، له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دادگای پێداچوونه‌وه و به‌شداربوونی تۆمه‌تبار و پارێزه‌ر و مافی دیفاع كردن، ئه‌نجام دراوه و ته‌نیا به‌شێوه‌ی كه‌لامی له كاتی بانگ كردنی دا، حوكمه‌كه‌یان پێداوه. ته‌نیا تاوانی ناهید خوداجوو بۆ ئه‌وه‌یكه ٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێت، ئه‌وه‌یه كه، ساڵی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ڕژیمدا، به‌شداری كردووه. ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، شاپوور ئیحسانی ڕاد، یه‌كێكی دیكه له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری بۆ تێپه‌ڕاندنی حوكمی ٦ ساڵ زیندان، له لایه‌ن ئێوینه‌وه بانگ كرا. ئه‌م به‌ناو حوكمه قه‌زاییه‌ش به بێ پێكهاتنی دادگای پێداچوونه‌وه و له نه‌بوونی ناوبراو و پارێزه‌ره‌كه‌یدا، ده‌ركراوه. له كرده‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی دیكه‌دا، ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌وه‌ڵی مانگی گوڵان، كه‌یوان سه‌میمی، سه‌رنووسه‌ری بڵاوكراوه‌ی “ئێرانی فه‌ردا” و یهكێكیتر له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكاری ساڵی ڕابردوو له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسدا، به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا و له كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی دیكه‌دا، به ئامانجی زاڵ كردنی زیاتری كه‌ش و هه‌وای ترساندن و تۆقاندن و ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ئیسماعیل عه‌بدی، نوێنه‌ر و چالاكی بزووتنه‌وه‌ی موعه‌لیمان، كه له ساڵی ٩٥ه‌وه زیندانی كرابوو و له‌و كه‌سانه بوو كه مانگی پێشوو به‌خاتری بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا مه‌ره‌خسیان پێدابوو، له حاڵێكدا كه بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌ی سه‌ردانی دادیاری زیندانی ئێوینی كردبوو، دیسان ڕه‌وانه‌ی زیندانیان كرده‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه، به پێچه‌وانه‌ی تهبلیغاتهكانی ڕووحانی، ویرووسی كۆرۆنا له ئێران به‌رده‌وام ڕۆژانه، سه‌دان كه‌س ده‌كاته قوربانی. به‌داخه‌وه له ئێستادا ئه‌م نه‌خۆشیه ڕۆیشتووه‌ته ناو زیندانه‌كانی ڕژیمه‌وه و به شێوه‌یه‌كی جیدی گیانی به‌ندكراوانی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه. ڕژیمی داماوی كۆماری ئیسلامی نه ته‌نیا له ئه‌نجامدانی هه‌وڵی كاریگه‌ر و گونجاو بۆ ڕێگری له گیرۆده‌بوون و ده‌رمانی نه‌خۆشه‌كان بێ توانایه، به‌ڵكوو به‌رده‌وام به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی، زیندانه‌كان زیاتر قه‌ره‌باڵغ ده‌كات و مه‌ترسیی تووش بوون به نه‌خۆشیی كۆرۆنا زیاتر ده‌كات. كۆماری ئیسلامی له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هه‌ڕه‌شه‌ی كۆرۆنایان له‌سه‌ر كه‌م نه‌بێته‌وه، مه‌ره‌خه‌سی به به‌ندكراوانی سیاسی نادات و گیانی ئه‌م ئینسانه شه‌ریف و خه‌باتكارانه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی جیدیه‌وه. تا جێگایه‌ك كه ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤیش له‌م باروودۆخه‌دا، به ده‌ركردنی به‌یانیه‌یه‌ك، سه‌باره‌ت به سڵامه‌تیی گیانی به‌ندكراوان نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه و داوایان له كۆماری ئیسلامی كردووه له باروودۆخێكدا كه ویرووسی كۆرۆنا له ئێران له هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌كدا كه‌سێك ده‌كاته قوربانی، گشت به‌ندكراوان و به‌تایبه‌ت به‌ندكراوانی سیاسی ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكات.
به‌ڵام ئێعدام و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ده‌ركردنی حوكمی قورس دژبه به‌ندكراوانی سیاسی له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یدا، به‌و خێراییه، له لایه‌كه‌وه ده‌رخه‌ری ئاستی نیگه‌رانی و ترسی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منی و قه‌زاییی ڕژیمه له وهڕێكهوتنی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری و ئاخێزی ٣٠ ملیۆن كه‌سیه‌كه‌ی كه ڕووحانی به ترسه‌وه باسی لێده‌كات و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئامانجی ڕژیم له‌و كرده‌وانه‌ی، خوڵقاندنی كه‌ش و هه‌وای توقاندن و ترسه له كۆمه‌ڵگادا بۆ ڕێگری له وه‌ها ئاخێزگهلێكی ناڕه‌زایه‌تی. هه‌ڵبه‌ت نیگه‌رانیی ڕژیم له‌و بواره‌دا به‌جێیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌و باروودۆخه‌ی مهعیشهتیه فهلاكهتبارهی كه كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی دا سه‌پاندووه، تا ڕاده‌یه‌ك دژه ئینسانیه كه هه‌موو ساتێك چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌كرێت. په‌سند كردنی لانیكهمی حه‌قده‌ستی یه‌ك ملیۆن و ٨٣٤ هه‌زار تمه‌ن بۆ ساڵی ٩٩ له لایه‌ن شۆڕای باڵای كاری ڕژیم له حاڵێكدایه كه گرانی و ته‌وه‌رۆم، هه‌زینه‌ی سه‌به‌دی مه‌عیشه‌تی به حیساب كردنی قه‌یرانی و كۆرۆنا و دواهاتی گه‌مارۆكانه‌وه، گه‌یاندووه‌ته نزیك به ١٠ ملیۆن تمه‌ن، به مانای به‌رینتر بوونه‌وه‌ی پانتایی هه‌ژاری و برسیه‌تیه له كۆمه‌ڵگادا. به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاری له له‌و ماوه‌یه‌دا له ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری، سه‌ره‌ڕای كرده‌وه‌ی ئه‌منیه‌تیی توند و سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیم، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه درێژه‌دانی ئه‌م باروودۆخه بۆ كرێكاران مومكین نییه.
كه‌وابوو، ڕۆژی جیهانیی كرێكار ده‌رفه‌تێكه بۆ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران و باقی توێژه هه‌ژار و سته‌ملێكراوه‌كان دژبه نیزامی دژه مرۆڤی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، كه توانای به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگای نییه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك له نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك ڕاوه‌ستاوه. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكه بۆ هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری تا به به‌شداریی چالاكانه‌ی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه و خه‌باتكارانه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك كه ڕۆژانه له ئێران‌دا له جه‌ره‌یان دایه، ڕێگای ڕزگار بوون له هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تێك كه ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی كۆماری ئیسلامی بهسهریانی دا سه‌پاندووه، نیشان دهن و بڵێن كه ئه‌م ڕێگایه ته‌نیا له مه‌سیری ڕاپه‌ڕینێكی شۆڕشگێڕانه‌وه، دژبه گشت نیزامی ده‌سه‌ڵاتدار، تێپه‌ڕ ده‌بێت.