بەهۆی تەقینەوەی وێستگەیهكی شیمیایی له “تێگزاس”ی ئەمریکا، نزیکەی 60 هەزار کەس بەناچاری ماڵەکانیان چۆڵکرد.
رۆژی چوارشەممە ٦ی سهرماوهز، وێستگەیەکی شیمیایی لە ویلایەتی تێگزاس لە ئەمریکا تەقییەوە و بەهۆیهوه لانیكهم، سێ کەس برینداربوون و زیانێکی گەورەش بەر وێستگەکە و ناوچەکانی دەوروبەری کەوت. بەوتەی بەپرسانی بەرگری شارستانی تێگزاس، بەهۆی تەقینەوەکەوە 60 هەزار کەس ماڵەکانیان چۆڵکردووە و ئێستا لە پەناگە کاتییەکاندا دەژین. ئهمه لهكاتێكدایه كه ههتا ئێستا هۆکاری تەقینەوەی ئەو وێستگەیە نەزاندراوە.