بەهۆی تەقینەوە له وێستگەیەکی شیمیایی لە شاری تاراگۆنا لە ئیسپانیا، کەسێک گیانی لەدەستدا و هەشت کەسی دیکە برینداربوون کە برینی هه‌ندێكیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.
پۆلیسی ئیسپانیا رایگەیاند، تەقینەوەکە درەنگانی رۆژی سێشەممە ٢٤ی به‌فرانبار ڕوویداوه و ئەوانەی برینداربوونە گوازراونه‌ته‌وه بۆ نەخۆشخانە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە روون نه‌بووه‌ته‌وه و بەرپرسانی ئیسپانیاش رایانگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکەیان دەستپێکردووە. هاوكات بەرپرسانی شاری تاراگۆنا داوایان لە خەڵکی ناوچەکە كردووه كه لە وێستگەکە نزیک نەبنەوە و خۆیان به باشی له زیانەکانی ژەهری ماددە شیمیاییەکان بپارێزن.