کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ له‌ كانێكی به‌ردی خه‌ڵۆز له‌ ئاڵمان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كانێكی به‌ردی خه‌ڵۆز له‌ ئاڵمان، لانیكه‌م ٣٥ كرێكار له‌ قووڵایی ٧٠٠ میتری زه‌وی گیریان خواردووه‌.

هه‌واڵنێریی ئاڵمان ڕایگه‌یاندووه‌، تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی شارۆچکەی تویچینتاڵی باکوری ئاڵمان توانیویانه‌ ئه‌م ٣٥ کەسه‌ کە له‌ زیاتر لە ٧٠٠ میتر لە قوڵایی زەویدا گیریان خواردبوو، ڕزگار بكه‌ن. شایانی باسه‌، بەهۆی روداوەکەوە چوار کەس بریندار بوون و دوای ماوەیەکی کەم لە روداوەکە توانراوە لەژێر کانەکە دەربهێنرێن و بگەیەندرێنە نەخۆشخانە. بەپێی زانیارییەکان، کارکردن لەو کانە خەڵوزە لە ساڵی ١٩٨٢وه‌ وەستاوە و ماوەی ١٥ ساڵە دوبارە وەک بنکەیەک بۆ کۆکردنەوەی کانزای فڕێدراو و پارچەی لەکارکەوتوو بەکاردەهێنرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەچوونی چالاكیێكی ژینگەپارێزی لە شاری سەقز

-

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “ئایلووی”ی سه‌قز له‌ ئاست بێ ئاوی

-

سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه‌

-

چڕکردنەوەی دۆخی ئەمنییەتیی له‌ زانکۆی کوردستان

-

كاولكردنی ژینگه‌ی مهاباد و كرماشان له‌لایه‌ن كۆمای ئیسلامی

-

كوژران و برینداربوونی ٧ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی بورهان

-