ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له زه‌ویه‌كی كشتووكاڵی له شاری قه‌سری شیرینی كرماشان ژنێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن به‌و هۆیه‌وه به سه‌ختی بریندار ده‌بیت و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره كرا.
به‌هۆی هه‌شت ساڵ شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق له شاره سنووریه‌كانی هه‌ر دوو ئۆستانی ئیلام و كرماشان ڕێژه‌یه‌كی مینی چێندراوی له‌و ناوه‌چانه ماونه‌ته‌وه و ڕژیمش له دوای ٤٢ ساڵ حوكمڕانی نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و مینانه پووچه‌ڵ بكاته‌وه و بوه‌ته هۆی بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوونی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه.