هه‌واڵنێرییه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایانگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ندین بۆمب له “بانكۆك” پێته‌ختی تایله‌ند، چه‌ندین هاووڵاتیی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌قینه‌وه‌كان له سێ ناوچه‌ی ئه‌مشاره ڕوویداوه و پۆلیس ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان، دوو كه‌س به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وانه له ناوه‌ندی بانكۆك به سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه، پاش ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م دوو بۆمبه له ناوه‌ندی بانكۆك، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی شاری بیستراوه. هه‌واڵنێریی ڕوویترێز ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌ش بۆمب ڕاگه‌یاندووه و ڕاشیگه‌یاندووه كه یه‌كێك له بۆمبه‌كان به‌ر له ته‌قینه‌وه، پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه. ئه‌م ته‌قینه‌وانه له حاڵێكدا ڕوویانداوه كه بانكۆك میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ناسراو به “ئاسێ ئانه”. شایانی باسه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ڕووسییه و چین له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداریان كردووه.