کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو لە شاری بەغدا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دره‌نگانێكی شه‌وی شه‌ممه‌ ٣٠ سه‌رماوه‌ز، بەهۆى ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو لە شاری بەغدا، یه‌ك كه‌س كوژرا و چوار كه‌سی دیکە برینداربوون.

پۆلیسی بەغدا رایگەیاندووە، درەنگانێکى شەوى شه‌ممه‌ بۆمبێکی چێنراو کە بە موتۆڕسیکیلتێکەوە لکێنرابوو لە ناوچەی بەیاعى باشوری بەغدا تەقییەوە و بەهۆیەوە ١ كه‌س کوژرا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەیەکی دیکەی هاوشێوە لە ناوچەی شوعلەى باکوری بەغدا روویدا و و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون. تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە. ئەوەش لەکاتێکدایە، تائیستا رەوشى ئەمنى بەغدا و شارەكانى دیکەى عێراق سەقامگیر نییە و هێشتا گروپە چەکدارەکان لەرێگەى تەقینەوە و هێرشى چەکدارییەوە جموجوڵەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ سنه‌، ئیلام و كرماشان

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

komalah

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و مهاباد

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

ڕفاندنی لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

نادیاری چاره‌نووسی شه‌ش چالاكی كرێكاریی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری بانه‌

komalah