ڕۆژی سێشه‌ممه، لە بەردەم لقی کەرکوکی دەزگای هەواڵگری عێراق، چەکدارێک ده‌ستی دایه ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی و بەهۆیەوە شەش کەس له‌وانه هاوڵاتیەکی مەدەنی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ، چه‌كداره خۆكوژه‌كه بە نارنجۆک هێرشی کردوەتە سەر بینای دەزگای هەواڵگری عێراق و پاش خۆته‌قاندنه‌وه‌ی ٥ كه‌سی نیزامی و هاووڵاتیه‌كی بریندار كردووه. شایانی باسه هه‌تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ گرووپ یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌یان نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە ماوەکانی رابردوودا هێرش و کردەوەی توندوتیژی لە ناوچە جێناکۆکیەکان زیادیکردووە و باس لەوەدەکرێت چەکدارانی داعش لە پشت ئەو کردەوانەوە بن.