کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ی خوێنای له‌ كابۆل،پێته‌ختی ئه‌فغانستان

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كابۆل، پێته‌ختی ئه‌فغانستان، له‌ مه‌سیری پاسه‌كانی هه‌ڵگری كارمه‌ندانی كه‌ناڵێكی تلوێزیۆنی، لانیكه‌م ٦ كه‌س بوون به‌ قوربانی.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند مینێكی چێنراوه‌وه‌ بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌، پێشتریش له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا له‌ نزیكی ئه‌م شوێنه‌ چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ ڕوویاندا و به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یان لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كامیۆندارانی شاری قۆروه‌

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی كوردستانی له‌ ئاست گرانی و كه‌می ده‌رمان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی مۆرغدارانی ئیلام

komalah

هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵی “مۆزه‌فه‌ر ساڵحنیا” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌

komalah

گواستنه‌وه‌ی “فاتێح مه‌جیدی” چالاكی كرێكاری بانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی  دوو هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی بانه‌ و بیجاڕ

komalah