کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ پێته‌ختی ئه‌فغانستان

شەوى شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، بەهۆى تەقینەوەیەک لە کابۆل پێته‌ختی ئەفغانستان، ٦٣ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆکوژێک لە ئاهەنگەکەدا لە ڕۆژئاوای شارى كابۆل خۆی تەقاندووەتەوە کە به‌ سەدان میوان تێیدا بانگهێشت کرابوون. ئەوە لەکاتێکدایە كه‌ هەفتەى رابردووش تەقینەوەیەک لە به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی پۆلیسی کابۆل ڕوویدا و بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لە دەستدا و  نزیکەی ١٥٠ کەسى دیکەش برینداربوون كه‌ گرووپی ئیسلامیی تاڵبان تەقینەوەکەی گرتبووه‌ ئه‌ستۆ. شایانی باسه‌، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتى ئه‌م تەقینەوه‌یه‌ی نەگرتووەته‌ ئەستۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراونی كیشوه‌ری له‌ كوردستان و كرماشان

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ١٣ هاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆ

-

ڕزگاركردنی به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ سنه‌

-

كۆبوونه‌وه‌ی ماڵدزراوانی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” و ته‌راوه‌ت نۆوین” له‌ تاران

-

مانگرتنی خاوه‌ن به‌له‌مه‌كان له‌ به‌نده‌ره‌كانی ڕیگ و گه‌ناوه‌

-

بانگه‌وازی خوێندكارانی ته‌علیقكراوی زانكۆ بۆ مانگرتن له‌ ١٥ی سه‌رماوه‌ز

-