ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له پێش ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی كابۆڵ له ئه‌فغانستان، ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به ده‌یان كه‌سیش بریندا بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ناو نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی “سه‌ردار محه‌ممه‌د داوودخان” ده‌نگێكی گه‌وره‌ی ته‌قینه‌وه‌ش بیستراوه كه پێده‌چێت له وێزگه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كرابێته ئامانج و هه‌تا ئێستا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. شایانی باسه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له ساڵی ٢٠١٧ی زایینی جارێكی‌تر كرایه ئامانج و به‌و هۆیه‌وه ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا