له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له باشووری سوومالی له بنكه‌یه‌كی له‌شكه‌ری، ژماره‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرتێكی ده‌نگی ئه‌مریكا، چه‌كدارانی گرووپی شه‌باب ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی لە شارۆچکەی “ئۆدیغل”ی سەر ڕووباری شبیلی هه‌ڵكه‌وتوو له ٧٠ كیلومیتری باشووری ڕۆژئاوای مۆگادیشۆ له باشووری سوومالی و به‌هۆیه‌وه ٥٠ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. هاوكات “عەبدولعەزیز ئەبو موسعەب” وتەبێژی هێزی چەکداری شەباب ڕایگه‌یاند كه ٢ خۆکوژی ئه‌و گرووپه بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوه خۆیان کردووە بە ناو بنکەکەدا و بە دوای یەکدا تەقینەوەکانیان ئەنجام داوە و به‌هۆیه‌وه ٥٠ سەرباز کوژراون و چەند ئۆتۆمبیلێکیش سووتاون. شایانی باسه، گرووپی ئیسلامیی شەبابی سەر بە قاعیدە بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاندووه.