ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له ناوچه‌كانی باكوور و ناوه‌ندی ئه‌فغانستان لانیكه‌م ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتد پرێس، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له شاری “لهشكهرگاه” ٩ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌وانه منداڵێك كوژراون. هه‌روه‌ها له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان لانیكه‌م چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا. شایانی باسه هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.