کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نبارێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ به‌غدا

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، بەهۆى تەقینەوەى ئه‌نبارێكی چەک و تەقەمەنى له‌ ناوچه‌یه‌كی به‌غدا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٣٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ پیێ ڕاپۆرته‌كان، شەوى ڕابردوو ئه‌نبارێكی چەک و تەقەمەنى لە نێو سەربازگەیه‌كی سەر بە حەشدى شەعبى لە ناوچەى “ده‌ورە” لە باشوورى بەغدا تەقیوه‌ته‌وە و لەگەڵ تەقینەوەى ئه‌م ئه‌نباره‌ش، چەند هاوەنێک بە ئاراستەى ناو شارى بەغدا و دەوروبەرى کەوتەوە و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ٣٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌، لە ماوەى دوو ساڵى ڕابردوودا لە هەولێر و سلێمانى و دهۆک و بەغدا چەندین ئه‌نباری گه‌وره‌ی چەک و تەقەمەنى تەقیونەتەوە و تا ئێستاش هۆکارى تەقینەوه‌یان ئاشکرانەکراون.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئوستانه‌كانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی ئیمیدرۆ

komalah

برینداربوونی کۆڵبەرێکی لە سنووری نەوسوود

komalah

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

komalah

چالاکی هێزەکانی گەریلا لە دژی سەربازگەکانی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

komalah