کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی شاری “نه‌غه‌ده‌”

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی شاری “نه‌غه‌ده‌” له‌ به‌رانبه‌ر كه‌ڵانته‌ری ١١ی ئه‌و شاره‌‌، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به‌ ناوی “محه‌ممه‌د عه‌لیزاده”‌ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌‌كانی ڕژیم، گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، لاوێكی دیكه‌ به‌ناوی “فه‌ردین ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ كه‌ له‌ كارگه‌یه‌ك خه‌ریكی كاری ڕۆژانه‌ی بووه‌، به‌هۆی درووست بوونی ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی سه‌ر به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ، له‌لایه‌ن ئه‌و دوو كه‌سه‌وه‌ ده‌كرێته‌ ئامانج و ده‌ست به‌ جێ گیان له‌ ده‌ست ده‌‌دات. به‌شوێن ئه‌م ڕووداوه‌دا خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كۆشتنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ به‌رانبه‌ر كه‌ڵانته‌ری ١١ی ئه‌و شاره‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و هێزه‌كانی ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به‌ گازی فرمێسك ڕێژ ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی “محه‌ممه‌د عه‌لیزاده‌” ‌ گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات .

بابەتی پەیوەندیدار

بۆردوومانی بنكه‌ و باره‌گاكانی حیزبی دیمۆكرات و پژاك له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

مانگرتن له‌ خواردنی ڕۆژنامه‌نووسێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 22 كه‌سی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

komalah

درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

komalah

ناڕه‌زایه‌تی ١٢٠٠ كرێكاری په‌یمانی شیركه‌تی موخابراتی ئیسفه‌هان

komalah

بێكاربوونی ١٣٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “كه‌سرا پۆلیمر”ی یه‌زد

komalah