خۆپێشانده‌رانی خوازیاری دیمۆكراسی له سوودان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، یه‌ك ڕۆژ به دوای كووده‌تای نیزامییه‌كان له‌و وڵاته، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان نیشان دا و به هۆیه‌وه ٧ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ١٤٠ كه‌سیش بریندار بوون.
خۆپێشانه‌درانی سوودانی به ئاگردانی لاستیك و داخستنی شه‌قامه‌كانی “خارتووم”ی پایته‌خت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رتش به‌ره‌ڕوو بوونه‌وه و هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش خۆپێشانده‌رانیان دایه به‌ر ده‌سرێژی كولله و له ئاكامدا ٧ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ١٤٠ كه‌سیش به‌ریندار بوون. ژنڕاڵه‌كانی ئه‌رته‌ش به خه‌ڵكیان ڕاگه‌یاندووه كه بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌ت دۆخی نائاساییان ڕاگه‌یاندووه به‌ڵام خۆپێشانده‌ران له‌وڵامدا وتوویانه: بۆ پاراستنی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٩ كه بووه هۆی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی “عۆمه‌ر ئه‌لبه‌شیر” له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مێننه‌وه و ڕێگه ناده‌ن دیكتاتۆرێكی دیكه ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌سته‌وه بگرێت.