کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ته‌شتی ڕسوایی ڕژیم له‌ زیندانی ئێڤین

58965696 303

دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لهسهرهتای هاتنهسهر كارییهوهلهسهر بنهمای شهلـلاق لێدان و لهسێدارهدان لهبهرچاوی خهڵك و ئهشكهنجهو ئێعدام كردن لهزیندانهكاندا بووهو ڕازی مانهوهی ئهم ڕژیمهش ههر ئهوهبووه‌. تا بهر لهههك كردنی دووربینهمهدار بهستهكانی زیندانی ئێڤین لهچهند ڕۆژ لهمهوبهر، بێجگهلهچهند نموونه بڵاوبوونهوهی فیلم ژووری ئهشكهنجه، گشت دادخوازیی بهندكراوانی سیاسی و بنهماڵهكانیان، گشت زانیاریی ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤی ئێران و جیهان بهپێی وته، نووسراوهو وتووێژی خودی بهندكراوانی سیاسی و بنهماڵهكانیان ئامادهدهكرا و ڕژیم و داكۆكیكارانی، ئێعتبار و درووستیی ئهم بهڵگانهیان دهبردهژێر پرسیارهوهو یان ڕهتیان دهكردهوه‌. ههك كردنی دووربینهمهدار بهستهكانی زیندانی ئێڤین و بڵاوبوونهوهی چهندین فیلمی یهك دهقیقهیی و ههڵسووكهوتی پاسهوانانی زیندان و ئهشكهنجهدهرانی حكوومهت، بهڵگهیهكی حاشاههڵنهگری لهتوندوتیژیی و ڕهفتاری وهحشیانهی حكوومهتی ئیسلامی لهگهڵ بهندكراوانی سیاسی لهزیندان دایهدهر.  ئهم بهڵگهحاشاههڵنهگرانهخاوهن وهزن و گرینگیی یاسایی جیددین كهدهكرێ بهههر دادگایهكی جیهانی كهپهیگیری جهنایات دژبهمرۆڤایهتییه، بسپێردرێت. بهمجۆرهههكێرهكانی زیندانی ئێڤین گهورهترین خزمهتیان بهناوهندهكانی مافی مرۆڤ، بهپارێزهرانی ئازادیخواز، بهكۆمهڵگهی نێونهتهوهیی كردووهتا ڕوخساری دژهمرۆیی سهرانی حكوومهتی ئیسلامی بهبێ پهرده، بهبێ درۆ و شانۆسازی لهلایهن ههموو خهڵكی جیهان و بیروڕای گشتییهوهببیندرێت.

توندوتیژیی تۆخی پاسهوانانی زیندان لهسهرهتای چوونهناوی بهندكراو بۆ زیندانی ئێڤین، ڕاكێشانی بهندكراوێكی بێهۆش بهسهر عهرز و پلیكانهكان، مشت و شهق لێدانی تێكڕایی لهبهندكراوانی دهست و پێ بهستراو، دانانی دووربین لهناو ژوورهكان و زهبت كردنی خسووسیترین وێنهكانی حهمام كردن و دهستشوویی ژنان و پیاوانی بهندكراو بهبێ ئاگاداری و ڕهزایهتی ئهوان، ڕووت كردنهوهی بهندكراوان لهسهرهتای چوونیان بۆ زیندان، تهنیا چهند نموونهی چكۆلهی چهند دهقیقهییهلهفیلمی ههك كراوی زیندانی ئێڤین.

فهزای زیندان و گوشاری قورسی دهروونی ژمارهیهكی بهرچاو لهبهندكراوان بهرهو خوكوژی هان دهدات و ئێمهلهو چهند دهقیقهیهدا شایهدی دوو بهندكراوی ژن و پیاوین كهههوڵ دهدهن خۆبكوژن و لهئهشكهنجهو توندوتیژیی زیندان نهجاتیان بێت. یهكێك لهئامرازهسهرهكییهكانی ئهشكهنجهدهرانی كۆماری ئیسلامی ڕاگرتنی بهندكراوان لهو ژوورهتاكهكهسییهچكۆلهو ناسالمانهدایهكهبڕێك لهگۆڕ گهورهترن و هیچ جۆره ئیمكاناتێكیان بۆ سهرمای زستان و گهرمای كوشندهی هاوین نییهو ژوورێكی داخراو و پیسن كهتوالێتی سهرئاواڵهلهشوێنی خهوی بهندكراو دایه‌. ئهم فیلمهبڵاوكراوانههی ژووری بازجویی و ئهشكهنجهنین و بهشهبهناوبانگهكانی ئهشكهنجهو توندوتیژیی سپا و ساواما نیشان نادهن، بهڵام بهو حاڵهوهئاستی توندوتیژی لهحهساری زیندان، لهڕێڕهو و ژوورهكان، لهحهمام و توالێتهكان یهكجار دڵتهزێن و هاوشێوهی سهدهكانی ناوهڕاسته‌.

زیندانی ئێڤین بێجگهلهئهشكهنجهو توندوتیژی دژبهبهندكراوانی سیاسی، شوێنی ڕاگرتنی گهندهڵانی ئابووریشهكهبرای ڕووحانی یهكێك لهوانه‌. بهو جیاوازییهوه‌‌ كهههروهك لهویدیۆكاندا دهبیندرێ، شونێی ڕاگرتنی گهندهڵان و دزانی حكوومهت هاوشێوهی هۆتێلهو ههموو ئیمكاناتێكیان لهئیختیار دایهو زۆر جاریش لهمهرهخهسین.

ویدیۆكان نیشانی دهدهن كهمهئموورهكان لهبڵاوكردنهوهی ماددهی هۆشبهردا دهستیان ههیهو بهستهكانی ماددهی هۆشبهر ههڵدهگرن و بهبهندكراوانی دهفرۆشن. وێدهچێ بهخاتری رهقابهت لهسهر ئهم بابهته بێتكهجاروبارهپاسهوانانی زیندان ههروهك ئاژهڵهوهحشییهكانی ناو جهنگهڵ تێكبهردهبن و یهكتری خوێناوی دهكهن.

لهزیندان ژمارهیهكی زۆر لهبهندكراوانی ژن و پیاو دهخهنهناو ژوورێكی چكۆلهوهو وێنهكانی كوتهك كاری چ لهلایهن بهندكراوان و چ لهچهند نموونهدا لهنێوان بهندكراوانی ژن و پیاو، ههموو بێنهرێك نوقمی خهم و پهژارهدهكات. ژمارهی بهندكراوانی نوێ ئهوهندهزۆرن كهبهڕیزیان دهكهن و لهچهند حاڵهتدا بهندكراوان ههر لهسهرهتای چوونهناوهوهلهلایهن پاسهوانانی زیندانهوهدهدرێنهبهر ئهشكهنجهو توندوتیژی.

كۆماری ئیسلامی ههموو پاسهوانانی زیندانیشی كردووهتهوهئهشكهنجهدهر. ئهوان بهبێ ئهوهیكهلهژووری بازجویی و ئهشكهنجهدا بن، گشت زیندانیان كردووهتهئهشكهنجهگا. لهم فیلمهدا ڕوحم بهپیر، ژن، نهخۆش و بێهۆشیش ناكهن و ئهوهش ههمان زیندانێكهكهعهلی خامنهیی لهژێرناوی فێرگهو تهنانهت هێندێك جار بههۆتێل ناوی لێدهبات!

دیارهلهم ویدیۆیانهدا، گشت ڕوخساری دژهمرۆیی ڕژیمی ئیسلامی نیشان نادرێت. ڕژیم گهلێك زیندانی ههیهكهدهنگی بهندكراوانی بههیچ شوێنێك ڕاناگات و تهنانهت كهم وا ههیهبهندكراوان بهزیندوویی لێی بێنهدهرێ. ههر لهم زیندانی ئێڤینهشدا بهشی ئهمنییهتیتر و یان ژووری بازجویی و ئهشكهنجهبوونیان ههیهكهلهم فیلمانهدا نههاتوون.

زیندان و باروودۆخی ڕاگرتنی بهندكراوان لهزیندان یهكێك لهڕوونترین پێناسهكانی ههر نیزام، دهسهڵات و هێزێك لهجیهان دایهو فیلمهكانی زیندانی ئێڤینی ڕژیمی ئیسلامی نیشانی دهدات كهئێمهلهگهڵ چ نیزامێكی جهنایهتكار و دژهمرۆیی بهرهوڕووین كهتێیدا مافی ئینسان هیچ مانا و بایهخێكی نییه‌.

ههروهك چۆن بهندكراوان و كهمپهكانی مهرگ لهئاشویتسی نازییهكانی ئاڵمانی هیتلێری، دوورگهكانی ڕهگهزپهرستان لهئهفریقای باشوور لهسهردهمی ئاپارتاید توانیی ڕێژهی دڕندهیی فاشیسم و ڕهگهزپهرستی نیشان بدات، وێنهی ههك كراوی زیندانی ئێڤینیش ڕوخساری قیزهون و دژهمرۆیی ڕژیمی كۆنهپهرستی ئسلامیی ئێران بهگشت خهڵكی جیهان نیشان دهدات. ئهم فیلمانهبهڵگهی حاشاههڵنهگرن بۆ موحاكمهو سپاردنی حاكمانی ئیسلامیی ئێران بهدادگا، بهتاوانی جهنایهت دژبهمرۆڤایهتی. فیلمهبڵاوكراوهكان ئهو بهڵگهنهنگینانهن كهبههیچ تهرفهند و ههوڵێك لهلایهن حكوومهتی ئیسلامی و داكۆكیكارانی قیزهونییهوه، پاساو ناكرێن.