وەزارەتی بازرگانیی ئامریکا، دوو دامەزراوەی ئەرمەنستانی بە هۆکاری بازرگانیکردن لەگەڵ دامەزراوەکانی ئێران، تەحریم کرد.
ماڵپەڕی “فێدراڵ ڕیجێستێر” کە ماڵپەڕی بڵاوکردنەوەی یاسا و ڕاگەیەندراوەکانی دەوڵەتی ئامریکایە، بڵاوی کردووتەوە کە دوو دامەزراوەی ئەرمەنستان خراونەتە نێو لیستی گەمارۆکانی ئامریکاوە. جێگهی ئاماژهیه، وەزارەتی بازرگانیی ئامریکا بڕیاری داوە کە دژی چالاکیی ئەم شیرکەتانە بەربست دروست بکات. هەر لەم پەیوەندییەدا، ئامریکا لە مانگی ژانوییەدا، شیرکەتێکی ئەرمەنیی بەهۆی هاوکاریکردن لەگەڵ شیرکەتی هەوایی ”ماهان ئەیر”، تەحریم کرد.