ڕۆژی سێشهممه ٢٥ی مانگی ڕێبهندان، بههۆی تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەک کە لە قۆناغی دروستکردندایە لە نزیک چوارڕێیانی پارکی “ڤهی” شاری تاران ٤ کرێکاری بیناسازی گیانیان لەدەستدا.
وتەبێژی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی تاران وتی: ئەم تهقینهوه لە پرۆژەیەکی بیناسازیدا لە نهۆمی دووەم کە کرێکارانی تێدا جێگیرکرابوون ڕوویدا کە پێنج نهۆمی ئهم باڵەخانەیە ژێرزەوی بووه. بە وتەی ئەم بەرپرسە، زەوی و سەقفی باڵەخانەکە گڕی گرتووە و دوو سلێندری گاز لەو شوێنەدا هەبووە کە ئاگرەکەی لێ کەوتووە و تهقیوهتهوه.