کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ له‌ وڵاتی پاكستان

ته‌قینه‌وه‌ له‌ وڵاتی پاكستان 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌‌‌‌ ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، تەقینەوەیەک لە شاری “كۆیته‌”ی پاکستان ڕوویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسی دیکەش برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی “پاکستان” بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە شاری “کۆیته‌”ی پاکستان لەرێگەی بۆمبێکی دەستییەوە ڕوویدا و لە ئەنجامى تەقینەوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسی دیکەش برینداربون، کە زۆرینەى قوربانیەکان سەر بە هێزەکانى پۆلیسن. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بزوتنەوەی تاڵبیانی پاکستان، بەرپرسیارێتى ئەنجامدانى تەقینەوەکەی باشوری رۆژئاوای “پاکستان”ی لە ئەستۆ گرتووە.