سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوو کرێکار بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەی گاز لە چێشتخانەیەک لە شەقامی “سەتارخان”ی شاری تاران تووشی سووتاوی بوون و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تەقینەوەکە لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی ڕوویداوه، کە ته‌به‌قه‌ی دووهەمی ئه‌و بیانه‌یه چێشتخانە و ته‌به‌قه‌ی سێهه‌م شوێنی پشوودانی کرێکاران بووه و دوێنێ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەی گاز، دوو کرێکار به‌سه‌ختی تووشی سووتاوی بوون و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.