کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ شاری دهۆك

ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ شاری دهۆك 3

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌نێو خواردنگه‌یه‌ك له‌ شاری دهۆك تەقینەوەی بوتڵێکی گاز روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ لە گەڕەكی “ماسیك” له‌ شاری “دهۆك” ته‌قینه‌وه‌یه‌كی بتڵی گاز له‌ نێو خواردنگه‌یه‌ك روویداوه‌ و تا ئێستاش پێنج کەس برینداربوون.ئەو شوێنەی گازەکەی تێیادا تەقیوەتەوە نێوی “پیتزا ئەڤرۆیە” و دوای ڕووداوەکە، کە زیانی بە خواردنگەکە گەیاندووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.