ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نی گازی “ال.پی.جی” له گه‌ڕه‌كی شه‌ریف ئاوای شاری تیكاب، دوو كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مه‌خزه‌نه له نزیك ئاژه‌ڵداریێك هه‌ڵكه‌وتووه و وێڕای برینداربوونی دوو كه‌س، چه‌ند سه‌ر مانگای ئاژه‌ڵداریه‌كه له ناو چووه و زیانێكی زۆر به چه‌ند خانوو گه‌یشتووه. به‌دوای ئه‌و ڕووڕداوه، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی شه‌ریف ئاوای تیكاب، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه ده‌ستپێكرد.