ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئاژانسە هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی گازی ڕووسیا بۆ ئورووپا لە شومالی ئۆکراین تەقیوەتەوە و ئاگره‌كه‌ی هێشتا كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
بەپێی ئه‌و گرتە ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاگرێکی گەورە لە شوێنی ڕووداوەکە کەوتووەتەوە، بەڵام تائێستا دیارنییە کە زه‌ره‌ر و زیانی گیانی بووه یان نه و هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.