کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نباری ته‌قه‌مه‌نی سپای پاسداران له‌ مه‌له‌كشاهی ئیلام

ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نباری ته‌قه‌مه‌نی سپای پاسداران له‌ مه‌له‌كشاهی

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ئه‌نبارێكی گه‌وره‌ی ته‌قه‌مه‌نی سپای پاسداران له‌ مه‌له‌كشاهی ئیلام ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و ١٠ بۆ ١٥ ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه بریندار بوون.

شاینی باسه‌ كه‌ هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ هێشتا ڕوون نییه‌ به‌ڵام میدیاكانی ڕژیم باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوو كانتینری گه‌وره‌ی چه‌ك و چۆڵ، ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی ماوه‌ به‌سه‌رچوو به‌هۆكاری نادیار ته‌قیوه‌ و ١٥ كه‌سیان لێ بریندار بووه‌.