له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووا، ٣٥ خوێندکاری زانکۆی ئه‌لزەهرا لە تاران بەهۆی لەبەرچاونەگرتنی حیجابی زۆرەملێ ته‌علیق و له ئیمكاناتی خوابگا بێبه‌ش كراون.
“نازیلا مەعرووفیان” به‌ندكراوی پێشوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: پاش دەستپێکی شۆڕشی “ژینا” و ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەموو زانکۆکانی ئێران سەبارەت بە حیجابی زۆرەملێ، خوێندکارانی زانکۆی ئه‌لزەهرا، بەردەوام لەژێر گوشار و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم دان. ناوبراو هەروەها وتی: حەراستی زانکۆ ڕێگه نادات خوێندکاران به بێ حیجاب بچنە زانکۆ و بەردەوام لەلایەن کۆمیتەی ئینزیباتیه‌وه بانگیان دەکەن و یه‌ك بۆ چوار ترم له خوێندن دووریان ده‌خه‌نه‌وه