له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ خوێندكاری زانكۆی علم و سه‌نعه‌تی تاران به بیانووی به‌شداری له میوانیه‌كی تێكه‌ڵ له كچ و كوڕدا، بۆ ماوه‌ی سێ ترم له خوێندن ته‌علیق كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شێك له خوێندكاران بۆ پۆلیسی ئه‌منیه‌ت بانگهێشت كراون و به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رگرتوون. به‌وته‌ی خوێندكاران، وێنه‌كانیان كه هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌رعی و یاسایی نه‌بووه پرینت كراوه و گوشاریان بۆ هێناون تاكوو ئه‌و شته‌ی ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت بینووسن و واژۆی بكه‌ن. ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانیش كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان بۆ كاری توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌فه‌ریان كردبوو، له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتی و پۆلیسی ئه‌منیه‌ته‌وه په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕووبه‌رووی سزای قورس‌تر ببنه‌وه.