له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو مامۆستای زانكۆ به ناوه‌كانی “موسته‌فا ئازه‌ره‌خشی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانیار زانكۆی به‌هه‌شتی و “موحسین بورهانی” ئه‌ندامی یاساناسانی زانكۆی تاران و “مه‌حموود مه‌لاكی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نكیانی بووشێهر له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه له كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موسته‌فا ئازه‌ره‌خشی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانیاری كۆلێجی ئیلاهیاتی زانكۆی به‌هه‌شتی به بیانووی پشتیوانی كردنی له خوێندكاران، له سه‌ركاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه. ناوبراو ساڵی ڕابردوو هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌د مامۆستای دیكه به‌یاننامه‌یه‌كیان له ژێر ناوی “داخوازی ئازادكردنی خوێندكارانی به‌ندكراو” واژۆ كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه چه‌ند تۆمه‌تی ساخته خرایه پاڵ دۆسیه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها “موحسین بورهانی” یاساناس و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانیاری زانكۆی تاران ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر له‌سه‌ر كار ده‌ركرا و قه‌ده‌غه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ی به‌سه‌ر دا سه‌پێندرا. ناوبراو ١٩ ساڵ پێشینه‌ی كاری هه‌یه به‌ڵام، به بیانووی پشتیوانی كردنی له بزووتنه‌وه‌ی “ژینا”، له‌سه‌ركار ده‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “مه‌حموود مه‌لاكی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بووشێهر كه له ئێستا دا له زیندان به‌ند كراوه، حوكمی له‌سه‌ركار ده‌ركرانی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.