شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: “شه‌قایق ئه‌كبه‌ری” خوێندكاری قۆناغی دكتۆرای كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی ته‌ربیه‌ت مۆده‌ڕس له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزباتیه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ترم له پڕۆسه‌ی خوێندن ته‌علیق كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “شه‌قایق ئه‌كبه‌ری” ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی زانیاری زانكۆی ته‌ربیه‌ت مۆدهڕسه و له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی پاره‌وه به بڕیاری كۆمیته‌ی ئینزیباتی له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه جه‌له‌سه‌ی محاكمه‌ی ئه‌و خوێندكاره به بێ به‌شداری خۆی به‌ڕێوه چووه و فه‌رمانی دوورخستنه‌وه له خوێندنی له ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌وه پێ گه‌یشتووه.