وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا “جه‌یمز كلۆرلی” ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا كولیه‌تی سپای پاسداران و ئه‌و شیركه‌تانه‌ی په‌هباد هه‌نارده‌ی ڕووسیه ده‌كه‌ن ته‌حریم كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكات له ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به بۆمبی ئه‌تۆم، هه‌روه‌ها گه‌شتی ئێرشاد و ئه‌و دادوه‌رانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان داوه و حوكمی زیندان و ئێعدام‌یان به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا سه‌پاندووه گه‌مارۆیان خراوه‌ته سه‌ر. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی ١٢ فره‌مانده‌ی نیزامی ڕووسیه و چه‌ندین بازه‌رگان و شیركه‌تی ئێرانی كه په‌هباد بۆ ڕووسیه دابین ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه ته‌حریم كراون.