کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ته‌حریمی فڕۆكه‌وانی “ئیران ئه‌یر” له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئورووپا

“شه‌مسه‌دین فه‌رزادی پور” به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “ئێران ئه‌یر”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ ڕایگه‌یاند: ٩٩ له‌ سه‌دی فڕۆكه‌خانه‌كانی یه‌كێتی ئورووپا‌ له‌ پێدانی سووته‌مه‌نی به‌ فڕۆكه‌كانی “ئیران ئه‌یر” خۆده‌بوێرن.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ساڵانه‌ ڕێكخراوی ئیكائۆ بڕێك یاسای سه‌خت بۆ ئه‌و شیركه‌تانه داده‌نێت كه‌ ستاندارده‌كانی پاراستنی ژینگه‌ له‌به‌رچاو ناگرن، به‌هۆی كۆن بوونی فڕۆكه‌كانی شیركه‌تی “ئیران ئه‌یر” و نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌یان، فڕۆكه‌كانی شیركه‌ت ناتوانن له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی یه‌كێتی ئورووپا سووته‌مه‌نی وه‌ر بگرن. شایانی باسه‌ كه‌ شیركه‌تی “ئیران ئه‌یر” به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵ بۆ گرووپه‌ میلیشیایه‌كانی لوبنان و سووریه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئورووپاوه‌ ته‌حریم كراوه.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-