کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

تاڵانكردنی كه‌لووپه‌له‌ مێژوویه‌كانی مۆزه‌خانه‌ی بیگله‌ربه‌یگی له‌ كرماشان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ٦٠٠ كه‌ره‌سته‌ی مێژوویی ته‌كیه‌ی بیگله‌ربه‌یگی كه‌ له‌ سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كانی زه‌ندیه‌ و قاجاڕییه‌ درووست كراوه‌ و مۆزه‌خانه‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت، له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه‌ تاڵان كراوه‌.

ته‌كیه‌ی بیگله‌ربه‌یگی به‌ پانتایی چوار هه‌زار متری چوارگوشه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی فه‌یزئاوای كرماشان هه‌ڵكه‌وتووه‌ و له‌لایه‌ن “عه‌بدۆڵڵاخان فه‌ڕاش باشی” ناسراو به‌ بیگله‌ربه‌یگی له‌ ساڵی ١٢٧١ی هه‌تاوی درووست كراوه‌. سازكردنی ئه‌و بینایه‌ شه‌ش ساڵ درێژه‌ی كێشاوه‌ و له‌ ساڵی ١٣١٥ی هه‌تاوی كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و بینا مێژووییه‌ پڕه‌ له‌ جوانكاری گه‌چبڕی و ئاوێنه‌كاری و ساڵانه به‌ سه‌دان گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌و بینایه و مۆزه‌خانه‌كه‌ی ده‌كات. مۆزه‌خانه‌ی ئه‌و بینایه‌ كه‌ ته‌نیا دوو هه‌زار میتری چوارگۆشه‌ی لێ ماوه‌ته‌وه‌، هه‌زاران كه‌ره‌سته‌ی مێژوویی، كتێب و ده‌ستنووسی خه‌تی له‌ خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام له‌م دوایانه‌دا له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ تاڵان كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

-

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە

-

ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

-

برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ شارومه‌ند له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

-