ده‌وڵه‌ت ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی په‌سه‌ندكراوێكی به دامووده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كان ڕاگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌و لایه‌حه، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ناوچه‌ی سنوورییه‌كانی پاوه تا نه‌وسوود ئه‌بێ مانگانه ٢٨ ملیۆن تمه‌ن به دانیشتووانی گونده‌كانی سه‌ر سنوور بده‌ن، به‌ڵام ئێستا ئاشكرا كراوه كه ٢٧ ملیارد تمه‌ن له‌و بودجه‌یه تاڵان كراوه و به خه‌ڵكی هه‌ژار نه‌دراوه.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی ده‌وڵه‌ت، بڕیار بووه كه ٣٠٠ ملیارد تمه‌ن به ٩ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی مه‌شموولی كارتی كۆڵبه‌ری په‌رداخت بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم له پاوه و نه‌وسوود له‌ساڵی ٩٧وه تا به ئه‌مڕۆ ته‌نیا ٤٠ تا ٥٠ ملیارد تمه‌نیان به بنه‌ماڵه‌كان داوه و زۆربه‌ی پاره‌كه تاڵان كراوه. شایانی باسه كه پێشتر بڕیار بوو دانیشتووانی سنووره‌كانی پاوه و نه‌وسوود له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی ته‌عاوه‌نی سوودمه‌ند بن، به‌ڵام خه‌ڵك ٢٠ هه‌زار كارگێڕیان هه‌ڵبژارد تاكوو هه‌ر یه‌كه‌و نوێنه‌رایه‌تی چه‌ند بنه‌ماڵه له ئه‌ستۆ بگرێت، له ساڵانی ڕابردوودا ئه‌و كارگێڕانه به‌هۆی په‌ێوه‌ندی تۆكمه‌یان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، پاره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌داوه و وڵامده‌ره‌وه‌ش نین.