کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

  بە داسەپاندنی ئیزافە حەقدەست بچینە شەڕی هەژاری وێرانگەر

شۆڕای سازماندەهی ناڕەزایەتی کرێکارانی پەیمانی نەوت رۆژی شەممە ٢ ی مانگی گوڵان لە راگەیاندنێکدا بڵاوی کردەوە کە کرێکارانی شاغڵ لە زیاتر لە ٥٠ شیرکەتی سەربە پیشەسازی نەوت، گاز و پتڕوشیمی کۆمەڵێک مانگرتنی شکۆداریان دەست پێکردوە. ئەم مانگرتنە گرنگانە لە ڕۆژی هەینی یەکەمی مانگی گوڵانەوە لەژێر ناویکەمپەینی١٤٠٢دەستی پێکردوە و ژمارەیەکیان ڕوو لە زیادبوونن. کرێکاران داخوازیەکی زۆریان هەیە کە دوو داخوازی خێرای زیادکرانی ٧٩ لەسەدی حەقدەستەکانیان و ٢٠ ڕۆژ کار و ١٠ ڕۆژ پشوو لە سەردێڕی داخوازیەکاندان:

زیاد بوونی ٧٩ لەسەدی حەقدەستەکان و ٢٠ ڕۆژ کار و ١٠ رۆژ پشو بۆ هەبوونی دەرفەتی مانەوە لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە داخوازیە هەنوکەییەکانی ئێمە کرێکارانی پڕۆژەیی لەم مانگرتنانە  دایە و لە عەینی حاڵدا ئێمە پەیگیری باقی ئەو داخوازیانەشین کە وڵامیان نەدراوەتەوە لەوانە کورتکردنەوەی دەستی پەیمانکارانی مفتەخۆر، باشتربوونی بارودۆخی شوێنی حەسانەوە و چوونەسەری ئیستانداردەکانیان تا ئاستێکی جێی پەسه‌ند، و خوازیاری ئیمنی شوێنی کاریشین.”

شۆڕای سازماندەهی ناڕەزایەتیەکانی نەوت هەروەها نووسییویەتی:” شۆڕای ناڕەیەتیەکانی کرێکارانی پەیمانی وێڕای سڵاو بۆ گشت هاوکاران هەروا لەسەر مانگرتن و کۆبوونەوە وەک دوو بەشی تەواوکەری درێژەی یەکگرتوانەی ناڕەزایەتیەکان جەخت دەکاتەوە. ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی گشتی ناوچەیی لە شێوەی کۆبوونەوەیەکی گشتی کە لە ساڵی ڕابردودا لە هەفشجان و ئیزە و مەسجد سولەیمان و لۆردەگان بەڕێوەچوون، هەنگاوێکی گرنگە لە ڕاستای هاونەزەری و یەکگرتو ڕاگرتنی ڕیزەکانیان و پاراستنی یەکێتی لەسەر بنەمای ئەو داخوازیە ڕاگەیەندراوانەی لە قەراردادەکانی کاردا هەیە. بژی مانگرتن، بژی یەکێتی کرێکاران.”

سەندیکا سەربوخۆکانی مەوجودی کرێکاری، خانەنشینانی کرێکاری و باقی هێزە کومونیست و ئازادیخوازەکان زیادبوونی ٢٧ لەسەدی لانیکەمی حەقدەست لەلایەن شۆڕای باڵای کارەوە مەحکوم و ڕەد کردۆتەوە. ئەوان بڕیاری دەوڵەت و خاوەنکارانیان بە دروستی بە بردنی زیاتری کرێکاران بەرەو قوڵایی هەژاری بە تەواوەتی لێکداوەتەوە. هەژاری کرێکارانیش بۆ سەرمایەداران و دەوڵەتەکانیان هەم قازانجی سیاسی هەیە و هەم ئابووری. ئەم قازانجە بۆ دەوڵەتی کۆنەپەرستی ئیسلامی و بۆرژوازی لاواز و تەماع کاری ئێران چەند بەرابەرە.  سود و سەروەت قودرەت و ئیعتیبار ئەبەخشێتە بۆرژوازی و کرێکاران توشی موسیبەت و گرفتی بێ شوماری سیاسی و ئابووری دەکات. هەژاری و چەوساندنەوەی زۆر و داسەپاو بەسەر بنەماڵە کرێکاریەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەندامانیان بەردەوام لەژێر گوشاری ڕۆحیدا بن. ئەوان لە منداڵ و گەورەوە خەریكی کارن بەم حاڵەشەوە دابین بوونی ژیانێکی مەمرەو مەژی بۆیان ئیمکان پەزیر نییە. هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی بەڕێچوون و هەژاری ئەوان بەرەوڕووی سوکایەتی ڕۆژانە و پیگەی نزمی کۆمەڵایەتی دەکاتەوە. هەبوونی کاتی فەراغەت و پشوو نامومکینە بۆیان و بیرکردنەوە لە ڕێگا چارەی گۆڕینی چارەنووس بۆیان بەرەوڕووی گەلێک ئاستەنگ دەبێتەوە. سەقامگیری بنەماڵە و تەنانەت تاکە کەسیشیان لە مەترسی بەردەوام دایە. کەوایە خەریکی کاری سیاسی، کۆمەڵایەتی و خەبات بۆ دەستەبەربوونی مافە ئینسانی و دیموکڕاتیکەکان بۆیان دژوارتر دەبێت. بە دەست هێنانی وشیاری سیاسی و چینایەتی و سازماندانی بە یەکەوەی هاوچینەکان بۆیان قورستر دەبێت. کاتێک کە لەسەر زەوی ڕێگای ڕزگار بوونێک نەدۆزنەوە بواریان بۆ فەراهەم دەبێت تا ڕوو بکەنە ئەوفیونی مەزهەب و دادپەروەری لە قیامەت و داوای وەرگرتنی یارانە  لە ناوەندەکانی ڕژیم بکەن. ئەمە هەمان ئەو شتەیە کە خاوەنانی سەرمایە و دەوڵەتەکانیان و لە ئێران کۆماری ئیسلامی دەیانەوێ.

کەوایە بەرخوردی کۆماری ئیسلامی و سەرمایەداران بە چینی کرێکار زیاتر سیاسی بووە. پەسندکرانی لانیکەمی ئەو حەقدەستە مانگانەی نزیک لە هێڵی مەرگ و تەنانەت پەرداخت نەکرانی ئەو لانیکەمەش بە کرێکارانی دەرەوەی چوارچێوەی یاسای کار، کە ئەساسەن ژنانن، لە هه‌مان سیاسەت گەراییەوە سەرچاوە دەگرێت.” لادانی قەراردادەکانی دایمی کار و سڕینەوەی یاسا و ڕێساکان بە شێوەی بەرین لە بازاڕی کاردا، هاتنەدەری کارگاکانی بە ٥ کرێکارەوە لەژێر چەتری یاسای کار و دواتر کارگاکانی ژێر ١٠ کەسی ناوچەی ئازاد و ناوچەی تایبەتی ئابووری و دابەزاندنی ئەرزشی دراوی میللی لە هەمان ڕاستادا بەڕێوە چووە و بەڕێوە دەچێت. هەڵبەت بارودۆخی ئابووری خراپی ڕژیم و ئەو دزی وگەندەڵیانەی نیهادینە بوون تێیدا باری کێشە و گرفتەکانیان قورس تر کردوە و چینی کرێکاری ئێرانی بەرەوڕووی هەژاریەکی وێرانگەر کردۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بانکیکردیتی سوئیس لە ساڵی ٢٠٢٢ ی زاینی بڵاوی کردۆتەوە ئێران لە زومڕەی وڵاتانی دەوڵەمەندی دنیایە. ١٤٧ هەزار کەس میلیۆنێڕی حەقیقی بە مێقیاسی جیهانی لە وڵاتدا خەریکی کەڵکە کردنی سودن؛ واتە ئەو کەسانەی کە سەروەتی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاریان هەیە. بە قەولی ئابووری ناسێکی ئێرانی زۆربەی ئەو کەسانە بە کەڵک وەرگرتن لەڕانتی وەفاداریوڕانتی بۆڕوکڕاتیکو داسەپاندنی حەقدەستی مەرگ ئافەرین بەسەر کرێکاراندا دەستیان بەم سەروەتە ئەفسانەییانە ڕاگەیشتوە. دەبێ لە ڕێگای خەباتەوە ئەم سەروەتانە لە حیسابی ئەو دز و ڕێگرانە دەربێتەوە و بدرێتەوە بە خاوەنانی ڕاستەقینەی. خەبات بۆ داسەپاندنی زیادکرانی ٧٩ لەسەدی لانیکەمی حەقدەست تەنیا هەنگاوی یەکەمە. هەنگاوی دواتر بە قەولی نووسەرانی مەنشوری ٢٠ ڕێکخراوە کرێکاری و مەدەنی دەبێ بە شێوەی خوارەوە بێت:

  دەستبەسەردا گرتنی سەروەت و سامانی هەمو ئەو کەسانی حەقیقی و حقوقی و ناوەندە دەوڵەتی و شێوە دەوڵەتی و تایبەتیانەی کە بە تاڵان کردنی ڕاستەوخۆ و یان ڕانتی حکومەتی، سەروەت و سامانی کۆمەڵگە و خەڵکیان بەتاراج بردوە.”

ئەم بابەتە و حەرەکەت بەرەو ڕوخاندنی ڕژیم و تێکشکاندنی ماشێنی دەوڵەتی بۆرژوازی هەنگاوی دواترن کە لە ڕێگای بە سەرکەوتن گەیاندنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی یەوە دەستبەر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

گرنگی سیاسی- چینایەتی خەبات بۆ زیاد کرانی حەقدەست

-

ئامادە بوونی نوێنەرەنی دژی کرێکاری کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی سازمانی جیهانی کار دەبێ ڕیسوا بکرێت

-

له‌ یادی٤٠مین ساڵی ئیعدامی جینایه‌تكارانه‌ی ٥٩ لاو مێرمنداڵی شاری مه‌هاباد

-

  شەپۆلی ناڕەزایەتی و تێکۆشان، سەرەڕای زیاتربوونی توندوتیژی وەحشیانە         

-

كۆماری ئیسلامی، دوژمنی خه‌ڵك

-

  ئیستبداد، هەژاری و برسیەتی، گرانی و بێکاری، زۆربەی خەڵکی هەراسان کردوە

-