ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نگین مەحموودی” هاوسهری پارێزهری ناسراوی خەڵکی شاری پاوە بهناوی “قارهمان كهریمی“یان بەهۆی چالاکیییەکانی هاوژینەکەیەوە بە بارمتە گرتووە و گواستوویانەتەوە بۆ کرماشان.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی مانگی ڕەزبەر، دوای بانگکردنی “نگین مەحموودی” بۆ دادگای شاری پاوە، ناوبراو دەستبەسەرکراوە و بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی کرماشان گوازراوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەتییەکان داوای خۆ بەدەستەوەدانی ئەو پارێزەرەیان کردووە. شایانی باسه کە لەم ساڵانەی دواییدا “قارەمان کەریمی” پارێزەری ژمارەیەکی زۆر له بەندکراوی سیاسی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بووە. نگین مەحموودی دایکی کۆرپەیەکی ٧ مانگانە وئیدارهی ئیتلاعات له كۆرپهكهی جیاكردۆتهوه بۆ ئهوی گوشار بخاته سهری و شوێنی ههبوونی هاوژینهكهی ئاشكرا بكات.